بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٨٨ ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنابوون لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و ٤٤٠هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی ئامارەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە عێراق دوو ملیۆن و ٩٠ هەزار کەس تووشی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیە ٢٤ هەزار و ١٦٢ کەس گیانیان لە دەستداوە.
وەک لە ئامارەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ٥١٪ی هاوڵاتیانی جیهان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، کە سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن کەسە و لە عێراق ١٤ ملیۆن و ١٤٠ هەزار و ٥٧٩ دانە ڤاکسین بۆ عێراق نێردراوە ٢١٪ ژەمی یەکەم و ١٤٪ ژەمی دوومی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
342/